"ھیچ مەترسییەك لەسەر رێكەوتنی ھەولێر و بەغدا نییە"
"رێکەوتنەکە لە چوارچێوەی حکوومەتێکی ھاوبەش ئەنجامدراوە"
K24- ههولێر:
پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە دووری دەزانێت ھیچ مەترسیەك لەسەر رێکەوتنی ھەولێر و بەغدا ھەبێت، بە تایبەت رێکەوتنی نەوت و بودجە، شارازەیانیش پێیان وایە، ھەموو لایەك لەوە تێگەیشتوون، كه جارێکی دیكه ناتووانن بودجە بکەنە کارتێکی سیاسی و بەرامبەر ھەرێمی کوردستان بەکاری بھێنن.
لهمبارهیهوه مهیاده نهجاڕ، پهرلهمانتاری پارتی له ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق دهڵێت: ھیچ مەترسیەك لەسەر رێکەوتنی ھەولێر و بەغدا نییه، چونکە وهك خۆی ئاماژهی پێ دهدات، رێکەوتنەکە لە چوارچێوەی حکوومەتێکی ھاوبەش ئەنجامدراوە.
دهشڵێت: تەنھا ماوەتەوە ئەو رێکەوتنە جێبەجێ بکرێت، ماوەتەوە رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ـی عێراق رەوانەی پەرلەمان بکرێت، دوای پەسەند کردنی رەشنووسەکە پێویستە ئەو رێکەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
هاوكات لاوەند جەلال، چاودێری سیاسی جهخت دهكاتهوه، جارێکی دیکە لایەنە سیاسیە باڵاکانی عێراق ناتووانن وەک ساڵانی پێشوو بودجە وەکو کارتی سیاسی بەرامبەر ھەرێمی کوردستان بەکار بھێنن، چونکە ھەموو لایەك لەوە تێگەیشتوون، كه ناکرێت جارێکی دیکە بارودۆخی دارایی ھەرێمی کوردستان تێکبچێت.
نههێشتنی ناكۆكییهكانی نێوان ھەولێر و بەغدا، خاڵێکی سەرەکی ھێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمە، بۆیە ھەر زوو حکوومەتی ھەرێم دەربارەی نەوت و بودجە لەگەڵ حکوومەتی عێراق رێکەوت، ئێستا حکوومەتی ھەرێم ھیوا خوازە رێکەوتنەکە وەك خۆی جێبەجێ بکرێت.
H.B