ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری ده‌گه‌یه‌نێته لێقه‌وماوانی ئوسترالیا
لایه‌نه مرۆییه‌كانی ئوسترالیا سوپای ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
"دەزگای خێرخوازی بارزانی" له چوارچێوه‌ی چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیدا، دەیان هەزار لیتر ئاوی خواردنەوەی بۆ لێقەوماوانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئوسترالیا رەوانە کرد. له به‌رامبه‌ردا رێكخراوه‌كانی بواری مرۆیی ئوسترالیا سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانیان كرد.
پرۆسه‌ی ناردنی هاوكارییه‌كانی "ده‌زگای خێرخوازی بارزانی" بۆ ئوسترالیا به هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌نجامدرا.
هه‌ڤاڵ سیان، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، گه‌یاندنی هاوكاری ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بۆ گه‌لی ئوسترالیا مانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه. ئه‌و مانایه ده‌گه‌یه‌نێت، كه كورد هه‌میشه ده‌ستی هاوكاری بۆ هه‌موو گه‌لانی جیهان درێژ ده‌كات.
بۆ ئه‌م هاوكاری و به ده‌نگه‌وه چوونه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، لایه‌نه تایبەتمەندەکانی بواری مرۆیی لە ئوسترالیا سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانیان كرد.
لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر له هه‌ردوو ویلایه‌تی نیوساوس وێڵز و كوینس لاند له به‌شی رۆژئاوای ئوستراڵیا (5900) باڵه‌خانه سووتان، كه (2) هه‌زار و (683) یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوونی هاووڵاتیان بووه. به‌هۆیه‌وه‌یه نزیکەی (34) کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكه‌ی رووبه‌ری (3) ملیۆن هێكتار زه‌وی و دارستان سووتاوه.