ئێران سندووقه ره‌شه‌كانی فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه راده‌ست ناكات
"رێگه ناده‌ین سندووقه‌كان له ئێران ببرێنه ده‌ره‌وه"
K24- هه‌ولێر:
فه‌ره‌جوڵڵا ره‌جه‌بی، په‌رله‌مانتاری ئێران رایگه‌یاند، هه‌ردوو سندووقه ره‌شه‌كانی فڕۆكه ئۆكراینییه تێكشكاوه‌كه له ئێران نابرێنه ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی رێگا و گه‌شه‌پێدانی شارستانی دیراسه‌ی زانیارییه‌كانی ناو دوو سندوقه‌كه ده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم له‌و په‌رله‌مانتاره ئێرانییه گواستییه‌وه، "سندووقه ره‌شه‌كانی فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه، كه له نزیك تاران تێكشكا، له ئێران ده‌مێننه‌وه و كۆده‌كانیان له‌ناو خاكی ئێران ده‌كرێنه‌وه".
ره‌جه‌بی گوتی: "سیاسه‌تی ئێمه له‌باره‌ی سندوقه ره‌شه‌كان ئه‌وه‌یه كه نابێت ببرێنه ده‌ره‌وه، هه‌ر لێره‌ش كۆده‌كانی ده‌كرێنه‌وه".
له 22ی ئه‌م مانگه محه‌مه‌د ئیسلامی، وه‌زیری رێگا و گه‌شه‌پێدانی شارستانی دووپاتیكرده‌وه، "كردنه‌وه‌ی كۆدی سندوقه‌كانی فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه له‌ناو خاكی ئێران ده‌كرێت".
پێشتریش حه‌سه‌ن ره‌زایی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رووداوه ئاسمانییه‌كان له رێكخراوی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئێران رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی زانیاری له‌باره‌ی فڕینی فڕۆكه تێكشكاوه‌كه ده‌داته ئۆكراینا.
له 11ی ئه‌م مانگه فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكراینی له نزیك تارانی پایته‌ختی ئێران تێكشكا و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی كه ژماره‌یان 176 كه‌س بوو، گیانیان له‌ده‌ستدا، دوای رووداوه‌كه‌ش تاران دانی به‌وه‌دانا، كه به هه‌ڵه له‌ڕێگه‌ی مووشه‌كێكی ئێرانییه‌وه كراوه‌ته ئامانج.
H.B