تیروپشکی خولی نایابی عێراق راکێشرا
سەرجەم یارییەکان لە شارەکانی کوردستان بەڕێوە دەچن
تیروپشکی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراق راکێشرا، کە سەرجەم یارییەکانی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچن.
دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەهۆی بارودۆخی ئێستای عێراق خولی نایابی عێراقی هەڵوەشاندەوە، بڕیاردرا 15 یانەی بەشداربوو دابەشی سەر سێ کۆمەڵە بکرێن و یارییەکانیش لە هەرێمی کوردستان بکرێن.
بەگوێرەی تیروپشکەکە کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، لە کۆمەڵەی یەکەم کە یارییەکانی لە سلێمانی یان زاخۆ بەڕێوە دەچن، یانەکانی زەوڕا، نەفتی جنوب، مینا، نەجەف و کارەبا بەیەک دەگەن، لە کۆمەڵەی دووەمیش کە یارییەکانی دهۆک بەڕێوە دەچن، قوە جەوییە، حدوود، سناعات کارەبا، بەغداد و نەفت یاریی دەکەن، لە کۆمەڵەی سێیەمیش کە یارییەکانی لە هەولێر دەکرێن، نەفتی میسان، هەولێر، نەفتی وەسەت، تەڵەبە و شورتەبەیەک دەگەن..
یارییەکانی ئەم وەرزە 20ی مانگی داهاتوو دەستپێدەکات و سێ رۆژ جارێک بەڕێوە دەچن، کە یانەکانی زاخۆ و سەماوە و کەرخ و دیوانیە و قاسم لە خولەکە کشانەوە و بە بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیش هیچ یانەیەک دانابەزێتە ریزی یانە پلە یەکەکان.