كلیان مباپێ به‌ره‌و لیڤه‌رپوول؟
پسپۆڕێكی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی فره‌نسا ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه
پسپۆڕێكی تۆپی پێی فره‌نسا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی لیڤه‌رپوول له هاوینی داهاتوو پلانی بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ داڕشتووه و ئه‌گه‌رێكی نزیكه ئه‌و یاریزانه بچێته ژێرده‌ستی یۆرگن كڵۆپ.
جولیان لۆرێنس چاودێرێكی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانه له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی GameMe Sport بڵاو بۆته‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئیداره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول به گه‌رمی تاوتوێی گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه مباپێ یه‌كێك له خه‌ونه‌كانی یاریكردنه له پرێمه‌رلیگ و زۆر چاودێری ئه‌و ئۆفه‌رانه ده‌كات كه له یانه‌كانی ئینگلیزی پێیده‌گات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لیڤه‌رپوول ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ بداته پاریس سانجێرمان، جگه له لیڤه‌رپوول له توانای هیچ یانه‌یه‌كی دیكه نییه به‌م نرخه مباپێ بگوازێته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه ریال مه‌درید خه‌ون به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه 21 ساڵییه ده‌بینێت و زێدان چه‌ندانجار به ئاشكرا خواستی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه به ئه‌ندازه‌ی زێدان سه‌رسامه به یۆرگن كڵۆپیش، ره‌نگه ئه‌مه‌ش چوونی ئه‌و یاریزانه بۆ لیڤه‌رپوول ئاسانتر بكات.
كلیان مباپێ له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی مۆناكۆ ده‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 60 یاری، 27 گۆڵ و 16 ئاسیستی كرد بوو، دواتر له هاوینی 2018 به گرێبه‌ستێكی 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 111 یاری 81 گۆڵ و 44 ئاسیستی كردووه.