دوای ناسینه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چین دڵنیایی ده‌دات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین: دڵنیاین به‌زووترین كات ده‌توانین كۆتایی به‌و په‌تایه بهێنین
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین دووپاتیكرده‌وه، ده‌توانن به زووترین كات كۆنترۆڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای هه‌وكردنی سییه‌كان بكه‌ن، كه تا ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسی "كۆرۆنا" ده‌یان كه‌س له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هوا چونین، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین گوتی: "ئێستا حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی رێوشوێنی كرداری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه گرتووه‌ته به‌ر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی و هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێمه ته‌واو دڵنیاین كه ده‌توانین به زووترین كات كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ین و كۆتایی به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه بهێنین".
لای خۆشیه‌وه تیدرۆس ئه‌دهانۆم، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ 80 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و 2 هه‌زار و 300 حاڵه‌تی تووشبوونیش له سه‌رانسه‌ری چین تۆماركراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد بۆ دۆزینه‌وه و ناسینه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، دواجار دوێنێ پسپۆڕانی بواری په‌تا و ڤایرۆسه‌كان له وڵاتی چین توانیان له یه‌كێك له بازاڕه‌كانی فرۆشتنی خواردنه ده‌ریاییه‌كان، كه گیانه‌وه‌ری وشكانیشی لێ ده‌فرۆشرا، له رێگه‌ی ترشی ناوه‌كی "DNA"ـه‌وه ڤایرۆسه‌كه بناسنه‌وه و له كۆی 585 سامپڵ، ترشه ناوه‌كییه‌كه له‌ناو 22 سامپڵ بدۆزنه‌وه.
به‌مه‌ش پێشبینی ده‌كرێت كاری پزیشكان بۆ ده‌ستنیشانكردنی چاره‌سه‌ر بۆ په‌تاكه ئاسانتر بكات.
H.B