سوپای سووریا گه‌وره‌ترین پێگه‌ی به‌ره‌ی نوسره له ئیدلب گه‌مارۆ ده‌دات
له گه‌مارۆدانی خاڵێكی هێزه‌كانی توركیاش نزیك ده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سوپای سووریا توانی ژماره‌یه‌كی زۆری گوند و سه‌ربازگه‌كان له سنووری پارێزگای ئیدلب كۆنترۆڵ بكات و گه‌وره‌ترین پێگه‌ی به‌ره‌ی نوسره‌ی له ناوچه‌كه گه‌مارۆدا و له گه‌مارۆدانی خاڵێكی چاودێری هێزه‌كانی توركیاش نزیك ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به كه‌ناڵی "روسیا الیوم"ی راگه‌یاند، سوپای سووریا چه‌ندین گوند و سه‌ربازگه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی نوسره‌یان له باشووری ئیدلب كۆنترۆڵ كردووه و له پێشڕهوییهكانیدا له سێ قووڵه‌وه له گه‌مارۆدانی خاڵێكی چاودێری هێزه‌كانی توركیاش نزیك ده‌بێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، ئاشكراشیكردووه، سوپای سووریا ته‌نیا 16 كیلۆمه‌تر له شاری سه‌راقب و 13 كیلۆمه‌تریش له شاری ئه‌ریحاوه دووره.
له‌م باره‌شه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سووریا "سانا" بڵاویكرده‌وه، دوای شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی توند له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره و هاوپه‌یمانه‌كانیان، سوپای سووریا 3 گوندی له رۆژهه‌ڵاتی مهعهڕهتول نوعمانی كۆنترۆڵ كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و شوێنه‌ی له‌لایه‌ن سوپای سووریاوه كۆنترۆڵ كراوه، پێشتر گه‌وره‌ترین پێگه‌ی چه‌كدارانی به‌ره‌ی نووسره بوو، كه به سه‌دان چه‌كداری له‌خۆ گرتبوو.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، كه له‌ماوه‌ی ئه‌م 3 رۆژه‌ی دواییدا سوپای سووریا به هاوكاری هێزه‌كانی رووسیا توانیویه‌تی پێشڕه‌وی به‌رچاو له باشووری ئیدلب بكات و زیاتر له 10 گوند و شارۆچكه كۆنترۆڵ بكاته‌وه و رێگای سه‌ره‌كی نێوان شارۆچكه‌ی سه‌راقب و معهڕهتول نو‌عمان دابخات.
H.B