تره‌مپ نهێنییه‌ك له باره‌ی هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بییه‌وه ئاشكرا ده‌كات
وڵاتانی عه‌ره‌بی رازی بوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا پلانی خۆی بۆ هێنانه‌دی ئاشتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاو ده‌كاته‌وه.
تره‌مپ گوتیشی: سبه‌ی كات (17:00) به كاتی گرینچ پلانه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری ئیسرائیل، تره‌مپ گوتی: گه‌ڵاڵه‌كه‌مان زۆر لۆژیكییه. ئه‌گه‌ر شكستیشی هێنا، ئێمه ده‌توانین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه بكه‌ین.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراشیكرد، زۆر وڵاتی عه‌ره‌بی ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر پلانه‌كه ده‌ربڕیوه و پێی سه‌رسام بوون و له‌و بڕوایه‌دان هه‌نگاوێكی مه‌زنه و ده‌كرێت ببێته سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی: ره‌نگه ئه‌مه ته‌نیا "ده‌رفه‌تی سه‌ده" بێت.