ئه‌مه‌ریكا 14 لیوای پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك ده‌كات

"چاكسازی حكوومه‌ت بۆ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە گەشتووەتە قۆناخی جێبەجێکردن"

K24- هه‌ولێر:

سوپاسالاری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئەمەریکا 14 لیوای پێشمەرگە پڕچەك دەکات و ئۆتۆمبێل و پێداوستی سەربازیش بۆ لێواکان دابین دەکات، لیژنەی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت، کارەکانی هاوپەیمانان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە  گەشتوەتە قۆناخی جێبەجێکردن.

له‌م باره‌یه‌وه‌ جه‌مال ئیمینكی، سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ دووپاتیكرده‌وه‌، هەنگاوەکانیشی دەستیان پێکردوە لە هەنگاوی یەکەمدا 109 ئۆتۆمبێلی جۆری هامەر گەیشتونەتە میرەی وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاشكراشی ده‌كات، سەرەتا لە لیوای 14و 16 دەستیپێکردوە و دواتر 12 لیوای دیکەش پڕچه‌ك دەکات، باس لەهەماهەنگیەکانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە و دەستپێکردنەوەی مەشقەکان دەکات و دەڵێت: ئەو لیوایانە لەلایەن ئەمەریکاوە پڕچه‌ك دەکرێن.

لای خۆشیه‌وه‌ عوسمان سێده‌ری، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، کارەکانی هاوپەیمانان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە گەشتوەتە قۆناخی جێبەجێکردن.

دوای شەری داعش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەن و سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لە چەند لیوایەك رێك دەخرێنەوە، کارنامەی کابینەی نۆییەمیش بۆ هێزی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژە یاسای چاکسازییەوە دەبێت، کە ئەمەش رێگە خۆشکەرە بۆ بەنیشتیمانیکردنی هێزه‌كانی پێشمەرگە.

H.B