16 وڵات له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی عێراق هاتنه ده‌نگ
به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق كرد
K24- هه‌ولێر:
باڵیۆزانی 15 وڵات له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی زیاتر له 500 خۆپیشانده‌ر بكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، لە خۆپێشاندانەکانی ئه‌مڕۆی بەغدا، گرژی کەوتە نێوان هیزەکانی ئێراق و پۆلیس.
هەرچەندە فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بەغداش رایگەیاندبوو، کە گۆرەپانەکان بە رووی خۆپێشاندەراندا بکرێنەوە، بەڵام ئه‌مڕۆ هەر زوو پۆلیس هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپێشادەرانی دا، سەرەنجام ژمارەیەك خۆپێشاندەر بریندار بوون و گەیێندرانە نەخۆشخانە.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له دژی حكوومه‌تی عێراق شه‌قامه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته‌ی ته‌نیوه و به‌هۆی گرژی و توندوتیژییه‌كان، تا ئێستا به سه‌دان كه‌س كوژراون و به هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوونه.
H.B