هاوپه‌یمانان له مه‌شقپێكردنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن
"ژینگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێزی هاوپه‌یمانان له‌باره"
K24- هه‌ولێر:
ئەندامێكی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە پەرلەمانی عێراق بە دووری دەزانێت لەم بارودۆخە ھاوپەیمانان کارەکانیان لەگەڵ ھێزە عێراقیەکان دەست پێبکەنەوە، لە بەرامبەردا لەگەڵ پێشمەرگە کارەکانیان زیاتر دەبێت، سەرۆکی فراكسیۆنی سەردەمیش لە پەرلەمانی کوردستان رای وایە، کارکردنی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان بەرژەوەندی دوو لایەنەیە.
ناسر هه‌ركی، ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: پێشبینی ناكرێت له‌م دۆخه‌دا هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كاره‌كانی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان ده‌ستپێ بكه‌نه‌وه.
زۆرێك لە لایەن و کەسانی بڕیار بەدەستی ھەرێمی کوردستان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئێستا دۆخ و ژینگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی ھەرێمی کوردستان بۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەبارە، چونکە وه‌ك باپیر كامه‌لا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌رده‌م له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: ئەزموونی چەند ساڵی رابردوو سەلماندوویەتی کارکردنی ھاوپەیمانان لەگەڵ پێشمەرگە بە تەنھا بەرژەوەندی یەکلایەنە نییە.
شارەزایان و لایەنە سیاسیەکان له‌و باوه‌ڕه‌دان، ھەڵوێستی روونی سەرکرایەتی سیاسی کوردستان بەرامبەر رووداوە سیاسیەکان و پێویستی مانەوەی ھێزە بیانیەکان، وایکردووە ھاوپەیمانان ھەماھەنگیان لەگەڵ پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکانی کوردستان زیاتر بکەن.
H.B