توێژه‌رانی چین یه‌كه‌م وێنه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای كوشنده‌یان بڵاوكرده‌وه
حاڵه‌ته‌كانی مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌نته‌ری مایكرۆبایۆلۆجی نیشتمانی چین، یه‌كه‌م وێنه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای كوشنده‌ی بڵاوكرده‌وه، كه ئێستا له‌و وڵاته بڵاوبووه‌ته‌وه و حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش تۆمار كراون.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی چین، نموونه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی له دوو تووشبووی شاری ووهان وه‌رگرتووه، كه له 6 و 22ی كانوونی دووه‌م خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی له نه‌خۆشخانه.
سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندرووستی نێوده‌وڵه‌تی، ئێستا بۆ گفتوگۆ له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ڤایرۆسه‌كه، له بیجینگی پایته‌ختی چینه.
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان، تا ئێستا 81 حاڵه‌تی مردن به نه‌خۆشییه‌كه تۆماركراوه و زیاتر له 2800 كه‌سیش تووشبوونه. هاوكات له 14 وڵاتی دیكه‌ش حاڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كه تۆماركراوه، كه دوایین وڵات، ئه‌ڵمانیا بوو.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م