كێ وه‌ك شینه و مینه‌یه.. ئه‌وان رێگه راسته‌كه ده‌دۆزنه‌وه
کوردستان24 زنجیرە ئەنیمەیشنی (شینە و مینە) بەرھەمدەھێنێت
K24 - هه‌ولێر:
شینه و مینه دوو كاره‌كته‌ری رۆح سووكی ئه‌نیمی كوردستان24ن. دوو كاره‌كته‌ری خۆشه‌ویستن، له رێگه‌ی ته‌نزه‌وه به زنجیره ئه‌نیمه‌یشنێك، باس له دیارده نه‌شیاوه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له هه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا به‌رپرسیارانه دیارده ناشیرینه‌كان بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
شینه و مینه له‌لایه‌ن به‌شی پرۆداكشنی كوردستان24 به‌رهه‌مهاتوو‌ه, كه (ئیبراهیم كه‌ریمی) كاری ئه‌نیمه‌یشن و (فوئاد مه‌ولانایی) كاری نووسین و سیناریۆی بۆ كردووه.
مه‌به‌ست له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زنجیره ئه‌نیمه‌یشنه‌ی (مینه و شینه)، بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه رۆژانه به‌رچاوی تاكی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌وێت، به ئامانجی نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیاردانه بێت، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له ئه‌ركه‌كانی دامه‌زراوه‌كانی میدیا.
كوردستان24 وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌رپرس به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه، به ئه‌ركی خۆی زانیوه، له چوارچێوه‌ی به‌بازاڕكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، كار بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیاردانه بكات.
مه‌به‌ستیش له به‌بازاڕكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، كاریگه‌ریی خستنه‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری تاكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمەڵی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی رایه‌كی گشتی درووست بكات و تاك به‌شدارییه‌كی ئه‌رێنی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه ھەبێت.
لە ئەمڕۆ و رۆژانە لە سۆشیالمیدیای کوردستان24 و بەرنامەی ھاشتاگ، دەتوانن بینەری زنجیره ئه‌نیمی (مینه و شینه) بن.