کاردانەوەی شۆفێرێکی تاکسی ببینە کاتێک دەزانێت تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵی سەرکەوتووە

گرتە ڤیدیۆیەک ترسی خەڵک لە ڤایرۆسەکە دەخاتەڕوو

K24 – هه‌ولێر:

شۆفێری تاکسییەکی چینی سەرنشینێکی دەردەکات دوای ئەوەی دەزانێت لە شاری ووهان بووە و دووچاری پەتا بووە.

گرتە ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. هەندێک دەڵێن، ئەم کەسانە وەکو "زۆمبی" مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و هەندێکی دیکەش رەخنەیان هەیە و دەڵێن، ئەو کەسانە دەبێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی نەخۆشخانە بچنە نەخۆشخانە، نەک بە تاکسی.

گفتوگۆی نێوان شۆفێری تاکسی و نەخۆشەکە:

- بۆ کوێ دەچیت؟

-- دەچمە نەخۆشخانە.

-وەرە سەرکەوە

- بۆ نزیکترین نەخۆشخانە؟

--بەڵێ

- بۆ دەکۆکی و خەڵکی کوێیت؟

-- من خەڵكی باودینگم

- تۆ لە قسەکردن لە خەڵکی ئەوێ ناچیت

-دووچاری هەڵامەت بوویت

- تۆ لە ووهان بوویت؟ وایە؟

-- بەڵێ لەوێ بووم و ئێستاش دەچمە نەخۆشخانە

-خێرا بڕۆ دەرەوە

دواتر شۆفێری تاکسییەکە بڕیار دەدات پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکات