ماكرۆن نهێنیه‌كی توركیا ئاشكرا ده‌كات
"چاودێری كه‌شتییه‌كانی توركامان كردووه و ئه‌نقه‌ره پابه‌ندی رێكه‌وتنی به‌رلین نه‌بووه"
K24- هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، توركیا پابه‌ندی رێكه‌وتنی به‌رلین نه‌بووه و گوتی: "پاریس چاودێری كه‌شتییه‌كانی توركیای كردووه، كه چه‌كدارانی گروپه میلیشیاكانی سووریا بۆ لیبیا ده‌گوازنه‌وه".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له پاریس، ماكرۆن ئاشكرایكرد، "توركیا پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی نه‌بووه كه له كۆنگره‌ی به‌رلین دابووی"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا چاودێری كه‌شتییه‌كانی توركیامان كردووه، كه چه‌كدارانی گروپه میلیشیاكانی سووریا بۆ لیبیا ده‌گوازنه‌وه".
سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا دووپاتیكرده‌وه، "فه‌ره‌نسا پشتیوانی سه‌روه‌ری سنووره ئاوییه‌كانی یۆنان قوبرس ده‌كات و دووباره رێكه‌وتنی نێوان توركیا و حكوومه‌تی ویفاقی لیبیاش شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین".
له 19ی ئه‌م مانگه، سه‌ركرده‌ی وڵاتانی به‌شدار له كۆنگره‌ی به‌رلین له‌باره‌ی قه‌یرانی لیبیا له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتن، كه رێز له بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ناده‌كردنی چه‌ك بۆ لیبیا بگرن و هه‌موو ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كیش له كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته بوه‌ستێنن.
وڵاتانی به‌شدار له كۆنگره‌ی به‌رلین بریتی بوون له ئه‌مه‌ریكا، رووسیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، چین، ئه‌ڵمانیا، توركیا، ئیتالیا، میسر، ئیمارات، جه‌زائیر و كۆنگۆ و له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتن، كه لایه‌نی سه‌ربازی چاره‌سه‌ری دۆخی لیبیا ناكات و داواش له به‌شداربووان كرا، كار بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ له‌و وڵاته بكه‌ن.
H.B