رووسیا داوا له عێراق ده‌كات پارێزگاری له باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان بكات
دۆخی عێراق و هێرشی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاربه‌ده‌ستانی رووسیا دێنێته ده‌نگ
K24- هه‌ولێر:
ئاڵۆزییه‌كانی عێراق و هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا، كاربه‌ده‌ستانی باڵای رووسیای هێنایه ده‌نگ، په‌یوه‌ست به‌م پرسه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فێدڕاڵی رووسیا نیگه‌رانی خۆیان له ئاڵۆزتر بوونی ره‌وشه‌كه ده‌ربری و دا‌واشیان له لایه‌نه ناكۆكه‌كان كرد، له‌ئاست به‌رپرسیارێتیدابن.
له‌كاتێكیشدا سێرگی ریابكۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دووپاتیكردبووه‌وه، پێویسته حكوومه‌تی عێراق ناوه‌نده دیپلۆماسیه‌كانی وڵاتان كه له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ین بپارێزێت، ئیگه‌ر مارۆزه‌ڤ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فێدراڵی رووسیا له‌باره‌ی ئه‌و قسانه‌ی ریابكۆڤ گۆتی: لێدوانه‌كه‌ی ریابكۆڤ بۆ پشتگیری له ئه‌مه‌ریكا نیه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی فێدراڵی رووسیا گوتیشی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و رووسیا دۆستانه‌و ده‌وڵه‌تین، رووسیا رێزی زۆر له هه‌ڵوێستی عێراق ده‌گرێت ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری، بێگومان لێدوانی جێگری وه‌زیر تایبه‌ته به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و رووسیا و كاری به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكاوه نییه، به‌وپێیه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندایه و كاربه‌ده‌ستانی رووسیا زیاد له جارێك ئه‌مه‌یان به‌یاد هێناوه‌ته‌وه، پێویسته ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاری له هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌یدا بكات له‌و ناوچه‌یه تا ئه‌وه‌ی جارێكی تر سه‌قامگیری باڵبكێشێته‌وه".
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌لێكسی كه‌ندڕاتێڤ، كه ئه‌ویش ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی فێدراڵی رووسیایه، جه‌خت ده‌كاته‌وه، "سه‌ره‌تا ده‌بێت هه‌لوێستی روسیامان له‌به‌رچاو بێت، كه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دیپلۆماسی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕێكبخات و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش هه‌ماهه‌نگی بكات و بكه‌وێته مامه‌ڵه، بۆیه پاراستنی كونسوڵخانه‌كان لانی كه‌می پێوه‌ره بۆ پاراستنی ئاشته‌وایی له‌و ناوچه پڕكێشه‌یه‌دا، ئێمه هیوامان هه‌یه، ئه‌مه‌ریكا له ئاست به‌رپرسیارێتی خۆیدا بێت له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و عێراقیشدا، ئێمه پێمان خۆشه ببینین كه هه‌نگاوی ئه‌رێنی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بگیرێته‌به‌ر، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری له عێراق و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و گرژیانه‌ی به‌م دواییانه هاتوونه‌ته ئارا‌وه".
به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی عێراقیه‌كان له‌دژی ده‌سته‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه و ناكۆكیه‌كانی واشنتن و تاران له‌سه‌ر هه‌ژموون و بالاده‌ستی له ناوچه‌كه‌دا، باروودۆخێكی دژوار و مه‌ترسیداری هێناوه‌ته ئارا‌وه، په‌یوه‌ست به‌م پرسه كاربه‌ده‌ستانی باڵای رووسیا نیگه‌رانی خۆیان ناشارنه‌وه له تێكچوونی ره‌وشه‌كه و داوا ده‌كه‌ن، لایه‌نه ناكۆكه‌كان له‌ئاستی به‌رپرسیارییه‌تیدابن.
H.B