شۆك.. مێسی ده‌چێته یانه‌ی لیڤه‌رپوول؟
"له پێناو بردنه‌وه‌ی ناسناوی دیكه‌ی تاكه‌كه‌سی و كۆمه‌ڵ ده‌چێته تیپه‌كه‌ی یۆرگن كڵۆپ"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی بڕیاریداوه له دوای جێهێشتنی بارسێلۆنا ڕووبكاته لیڤه‌رپوول.
پێگه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه مێسی ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ركابه‌رییه‌كی دیكه له خولی دیكه‌ی به‌هێزی هاوشێوه‌ی پرێمه‌رلیگ تاقی بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕووی مێسی دا كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌زموونێكی دیكه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی دیكه سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێبكات.
پێگه‌ی ده‌یلی ستار ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه مێسی بڕیاری داوه ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا له وه‌رزی داهاتوو جێبهێڵێت راسته‌وخۆ رووده‌كاته یانه‌ی لیڤه‌رپوول، چونكه دڵنیایه له‌گه‌ڵ ئه‌ویانه‌یه و له‌ژێر ده‌ستی یورگن كلۆپ ده‌توانێت خه‌ڵاتی دیكه‌ی تاكه‌كه‌سی و به كۆمه‌ڵ بباته‌وه.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2005ـه‌وه روویكردۆته‌وه بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 709 یاری، 620 گۆڵ و 253 ئاسیستی كردووه و شه‌ش خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی به‌ده‌ستهێناوه و 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 10 نازناوی لالیگا و 6 نازناوی جامی شای بردۆته‌وه.