گۆڕان تاوتوێی راپۆرتێك له‌گه‌ڵ پارتیدا ده‌كات
له باره‌ی ئه‌دای حكومه‌ت
K24 – هه‌ولێر:
ژووری رۆژنامه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی "جڤاتی نیشتمانی" بزووتنه‌وه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، تێبینی و سه‌رنجه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه سه‌باره‌ت به ئه‌دای حكومه‌ت و رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتی له راپۆرتێكدا ئاماده ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆی له باره‌وه ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، هاتووه: "لەبارەی تەوەری هەڵسەنگاندنی ئەدائی کارەکانی شەش مانگی رابردووی حکومەتی هەرێم، کۆبوونەوە گفتوگۆی بەشداری بزوتنەوەی گۆڕانی لە کابینەی وەزاری کرد. لەو چوارچێوەیەدا، راپۆرتی بەراوردکاری دەربارەی ئاست و رادەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کورستان و بزوتنەوەی گۆڕان خرایەڕوو".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بڕیار درا ئەو تێبینی و رەخنانەی لەبارەی کارکردنی ماوەی شەش مانگی رابردووی حکومەت ھەیە، لە راپۆرتێک و لە کۆبوونەوەیەکی فەرمیدا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بخرێتەڕوو و هەنگاوە کردارییەکانی جێبەجێکردنی چاکسازی گشتگیر دەستنیشان بکرێت".