كۆرۆنا شه‌ش هه‌زار كه‌سی له كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاریدا به‌گیرهێناوه
به هۆی دوو كه‌سی چینییه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی تووشبوونی دوو هاووڵاتی چینی به ئه‌نفلۆنزا، شه‌ش هه‌زار كه‌س له ناو كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری ئیتاڵیادا گیریان خواردووه.
كۆمپانیای (Costa Crociere)ی گه‌شتیاری ئیتاڵیا بڵاویكرده‌وه، دوو هاوسه‌ر له‌سه‌ر كه‌شتی (Costa Smeralda) گه‌شتیارین و گومانده‌كرێت تووشبووی په‌تای كۆرۆنا بن، ئه‌وان هه‌ناسه‌یان ته‌نگه و تایان هه‌یه.
گوته‌بێژی كۆمپانیاكه رایگه‌یاند، رێگه نادرێت هیچ كه‌سێك له سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌كه دابه‌زن، تا پشكنینی وردیان بۆ نه‌كرێت.
ئه‌و هاوسه‌ره چینیانه له هۆنگ كۆنگه‌وه گه‌شتیان كردووه و روویان له ئیتاڵیا كردووه.