هێمن ههورامی: پهرلهمانی كوردستان لیژنهی تایبهتی لێكۆڵینهوهی بۆ دۆسییهی مهجید ئیبراهیم درووست نهكردووه
ههوڵی بهلاڕێدابردن و به سیاسی و حزبی كردنی دۆسییهكه ههبووه
K24 – ههولێر:
هێمن ههورامی، جێگری سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان له بارهی دۆسیهی مهجید ئیبراهیم ههرووتی، روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه.
له روونكردنهوهكهدا، كه وێنهیهكی دهست "كوردستان24" كهوتووه، هاتووه: "پەرلەمانی کوردستان لیژنەی تایبەتی لیکۆڵینەوەی درووست نەکردووە".
ههروهها هاتووه: "ئەو نووسینەی لیژنە لاوەکییەکان، خستنەڕووی هێڵە گشتییەکانی بەرئەنجامی کاری لیژنەکهیان بووەو هیچ پێچەوانەی عورفی کاری لیژنەکان نەبووە".
له كۆتایی روونكردنهوهكهیدا هێمن ههورامی ئاشكرایكردووه، "دەمەوێ ئەوەش روونبکەمەوە، بە داخەوە هەر لە سەرەتاوە لێدوانی جیاجیا لەسەر ئەم دۆسیەیە و تۆمەتبار کردنی ئاسایشی گشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوشتنی مەجید ئیبراهیم، هەوڵەکانی بەلاڕیدا بردنی دۆسیەکە و بە حیزبی کردن و بە سیاسیکردنی، سەرەتایەکی خراپی کاری بە دواداچوون بوو بۆ گەیشتنە راستیەکان".
دهقی روونكردنهوهكه
دوا بە دوای بابەتی پەیوەست بە دۆسیەی مەجید ئیبراهیم هەرووتی، لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی دوای کۆبوونەوەیان، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان ئاگادار کردەوە، کە لیژنەی لاوەکی پێکدێنن بە پێی ماددەی (30) بڕگەی یەکەم بۆ بە دواداچوونی ئەو کەیسە. بە پێی ماددەی (19) بڕگەی سێیەم، ئەرکی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی لیژنە هەمیشەییەکانی کوردستان دەسەڵاتی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە. دوای رەزامەندی دەربڕینمان، رامانسپاردن کە لیژنە لاوەکیەکان هەماهەنگی بکەن و سەردانی لایەنی پەیوەندییدار بکەن، کە لە دۆسییەدا ئاسایشی گشتی بوو لە هەولێر.
چەند جارێک بە دواداچوونمان کردووە بۆ کاری لیژنە لاوەکییەکە و ئەندامەکانی پێیان راگەیاندبووین، کە کارەکانیان بە باشی بەڕێوە دەچێت و بەرپرسانی ئاسایشی گشتی زۆر هاوکارن و هەماهەنگن و هەموو روونکردنەوەیەکیان خستووهتە بەردەمیان و لە رووی مەیدانیشەوە سەردانی شوێنەکان و پزیشکی دادوەری و ئاسایشی شەقڵاوە کراوە.
دیارە ئەمڕۆ (30ی 1ی 2020) هەردوو لیژنەی لاوەکی کۆبوونەوەیان هەبووە بۆ گفتوگۆ لەسەر ئامادەکردنی دوا راپۆرتی کارەکانیان و بەرزکردنەوەی بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان. لەلایەن بەڕێز سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەندامانی لیژنە ئاگاداری ئێمەیان کردەوە، کە هەفتەی ئایندە راپۆرتەکەیان تەواو دەبێت و لە ناوخۆشیاندا لە کۆبوونەوەکە باسیان کردووە، کە پوختەیەک وەک هەواڵ لەسەر بەرئەنجامی سەردانەکەیان و بەدواداچوون بۆ کەیسەکە لە ئاسایشی گشتی لە هەولێر دەدەنە ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان و ئێمەش لاریمان نەبووە. تێکڕای لیژنە هەمیشەییەکان و لیژنە لاوەکییەکانیش، لە رووی کۆبوونەوە و کارو چالاکیانەوە دەسەڵاتی لیژنەکانە راپۆرتی چالاکی و تەنانەت راگەیهندراوی لیژنەکەشیان لە ماڵپەڕی پەرلەمان بڵاو بکەنەوە.
بۆ رای گشتی رادەگەیەنین، کە پەرلەمانی کوردستان لیژنەی تایبەتی لیکۆڵینەوەی درووست نەکردووە، چونکە ئەم بابەتە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ ماددەی (43) بڕگەی یەکەم دەبێت لە سەر داوای (1/4)ی ئەندامان یان سەرۆکی پەرلەمان بێت و بە رەزامەندی و دەنگدانی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان درووست بکرێت.
ئەو نوسینەی لیژنە لاوەکییەکان، خستنەڕووی هێڵە گشتییەکانی بەرئەنجامی کاری لیژنەکهیان بووەو هیچ پێچەوانەی عورفی کاری لیژنەکان نەبووە.
دەمەوێ ئەوەش روونبکەمەوە، بە داخەوە هەر لە سەرەتاوە لێدوانی جیاجیا لەسەر ئەم دۆسیەیە و تۆمەتبار کردنی ئاسایشی گشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوشتنی مەجید ئیبراهیم، و هەوڵەکانی بەلاڕیدا بردنی دۆسیەکە و بە حیزبی کردن و بە سیاسیکردنی، سەرەتایەکی خراپی کاری بە دواداچوون بوو بۆ گەیشتنە راستیەکان.
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان