به‌په‌له.. موهه‌ند عه‌لی په‌یوه‌ندی به خوله‌كانی ئه‌ورووپا ده‌كات
"له رۆژی 9ـی ئه‌م مانگه یه‌كه‌مین یاری خۆی له خولی نایابی ئه‌م وڵاته ده‌كات"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاند، موهه‌ند عه‌لی هێرشبه‌ری عێراق له گواستنه‌وه‌ی زستانه ریزه‌كانی یانه‌ی دوحێلی قه‌ته‌ری جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی خولی نایابی پورتوگالی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ئابۆلای پورتوگال له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی پۆرتیمۆنینسی پورتوگالی له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز و نیو گواستنه‌وه‌ی موهه‌ند عه‌لی هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌ی عێراقی راده‌گه‌یه‌نێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، موهه‌ند عه‌لی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌كو یاریزانی نوێی یانه‌ی پۆرتیمۆنینسی به میدیاكان ده‌ناسێندرێت و یه‌كه‌مین یاری خۆی له رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو له گه‌ڕی 20ـه‌می خولی نایابی پورتوگالی به درێسی پۆرتیمۆنینسی به‌رامبه‌ر یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا ده‌كات ده‌كات.
موهه‌ند عه‌لی له هاوینی 2019 له یانه‌ی شورته‌ی عێراقی به به‌های یه‌ك ملیۆن و هه‌شتا هه‌زار یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی دوحێلی قه‌ته‌ری كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌شێكی زۆری كاته‌كانی به پێكان تێپه‌ڕ كرد، له كۆی 12 یاری ته‌نیا یه‌ك گۆڵی بۆ یانه قه‌ته‌رییه‌كه كرد.
موهه‌ند عه‌لی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌ركه‌وتووه، به جۆرێك له كۆی 21 یاری 13 گۆڵی كردووه.