ئه‌مشه‌و به‌فر و بارانه
یه‌كشه‌ممه هه‌وا خۆش ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی شه‌پۆلێكی به‌فر و باران ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
له هۆشدارینامه‌ی ئه‌مڕۆیدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، له دره‌نگانی شه‌ودا كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله به‌هێز ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت، به‌فر و باران زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و هه‌ندێك كات هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، به‌فر و كڕیوه سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆكیش ده‌گرێته‌وه.
له باره‌ی خێرایی "با" به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه پێشبینی كردووه، خێرایی با له هه‌ندێ كات چالاك بێت و پله‌كانی گه‌رما نزمبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به خۆیانه‌وه ده‌بینن و له هه‌ندێك ناوچه پله‌ی گه‌رما ده‌گاته ژێر سفری سه‌دی و مه‌ودای بینین له نێوان (6-8) كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئه‌م شه‌پۆله تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كاریگه‌رییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.


پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)