قەڵادزێ.. ژن و مێردێك بەیەکەوە سووتان
پیاوه‌كه به‌هانای هاوسه‌ركه‌یه‌وه چوو ئه‌ویش سووتا
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له قه‌ڵادزێ دوو هاوسه‌ر به‌یه‌كه‌وه سووتان و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێك بەناوی (ر. ح. ب) لەدایكبووی ساڵی 1981، پیشەی ژنی ماڵه‌وه، دانیشتووی گەڕەکی ئاشتیی قەڵادزێ بە سووتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، کە بەوتەی هاوسەرەکەی سەرقاڵی گەرمکردنی ئاو بووە بە ته‌باخ و دواتر گڕی گرتووە، بەو هۆیەشەوە سووتاوە، کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، ڕێژەی سوتانه‌كه‌ی له 95%ـە".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "هاوسه‌ره‌كه‌شی بەناوی (ق. م. هـ) لەدایكبووی ساڵی 1981، پیشەی مامۆستا كه بە ڕێژەی 25%سووتاوە ، ئاشكرایكردووه، ئه‌و سەرقاڵی خواردنەوەی چا بووە و لەوکاتەشدا کە گوێی لە دەنگی هاوسەرەکەی بووە دواتر بەهانایەوە چووە بەمەبەستی کوژاندنەوەی، بەو هۆیەوە ئەویش سووتاوە".
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایكردووه، "دواتر بەهۆی سەختی برینەکانیان هەردوکیان گوازرانه‌وه بۆ سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
H.B