ده‌سته‌ی گه‌شتیاریی ئێران داوای راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ چین ده‌كات
هۆكاره‌كه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنایه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی ئێران داوای لە حكوومەتی وڵاتەكەی كرد، بە زووترین كات سەرجەم گەشتە ئاسمانیەكانی بۆ چین بوەستێت، دەستەی گەشتیاری ئێرانیش پاڵپشتی خۆی بۆ داواكەی وەزارەتی تەندروستی راگەیاند و داوایكرد، گەشتەكان بۆ چین و بە پێچەوانەشەوە رابگیرێن.
ئەو داوایە دوای ئەوە دێت كە نیزكه‌ی80 ھاووڵاتی ئێرانی لە شاری وۆھانی چینن و لە رۆژانی رابردوودا داوایان كردبوو، ئێران بیانگەڕێنێتەوە، بەڵام حكوومەتی ئێران دەلێ: ئەو پرسە پێوسیتی بە رەزامەندی حكوومەتی چینە.
وه‌ك بڵاویشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و داواكارییه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌سته‌ی گه‌شتیاری ئێران به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه له وڵاتی چین، كه تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تایه، شارێكی 11 ملیۆن كه‌سی له چین داخراوه و تا ئێستا به سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به هه‌زرانی دیكه‌ش تووشبوونیان به‌و ڤایرۆسه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
تا ئێستاش چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی جیهان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ ئه‌و وڵاته راگرتووه و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا ئه‌و ڤایرۆسه بۆ چه‌ندین وڵات گوازراوه‌ته‌وه، دواجار ئه‌مڕۆ دوو حاڵه‌تی ئه‌و نه‌خۆشییه له رووسیا پشتڕاست كرانه‌وه.