به‌هۆی ناسه‌قامگیری میدیاكارانی عێراق په‌نا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنن
مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
ئاڵۆزی و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە بەغدا میدیاكار و ڕێخراوە نێودەوڵەتیەکانی بواری ڕاگەیاندنی ناچار کرد، کۆنفرانسی پشتگیری‌کردن لە راگەیاندنی سەربەخۆ لە عێراق لە ھەولێر ئەجام بدەن.
له‌م باره‌یه‌وه عیماد شه‌ڕا، ئەندامی پەیمانگه‌ی راگەیاندنی شەڕ و ئاشتی لە عێراق گوتی: جیاوازییەکی یەکجار زۆر لە نێوان ھەرێمی کوردستان عێراقدا لە بواری ڕاگەیاندن ھەیە، بۆییە ناچاربووین لە ھەولێر کۆنفڕانسەکە ببەستین، ئەمە جگە لەوەی بەسەدان راگەیەندکاری عێراقی لەبەر ھەڕەشە لە سەر ژیانییان، رویان لە هه‌رێمی کوردستان کردووە.
له به‌رامبه‌ردا ره‌حمان غه‌ریب، ڕێخەری سەنتەری میترۆ جه‌خت ده‌كاته‌وه، رۆژانێك دەگوترا: پێویستە نموونەی دەسەڵاتی عێراق بگوازرێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئێستا ھەر ئەو کەسانەی وایان دەگوت، خۆیان بە ناچاری ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.
هه‌روه‌ها گوتی: بەشێکی زۆر لە ڕێخراوەکان عێراق بە وڵاتی مردن بۆ ڕاگەیەندنکاران ناودەبەن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، لە ماوەی خۆپیشاندانەکانی عێراق و ئاڵۆزییەکاندا ١٠ کەناڵی ئاسمانی داخراون و ١٠ کەناڵی دیکەش لە ژێر ھەڕەشەدان، وێڕای ئه‌وه‌ی چەندین میدیاکار کوژراون و برینداربوون، نزیکەی ٥٠ ڕاگەیندنکاری دیكه‌ش لە بەر خراپی بارودۆخی ئەمنی عێراق و ھەڕەشە لەسەر ژیانییان، ھاتونەتە ھەرێمی کوردستان.
H.B