په‌یامێكی ئاگاداركردنه‌وه له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
تایبه‌ته به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له چه‌ند وڵاتێكی جیهان، كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له وڵاتی چینه و ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 24 وڵاتی دیكه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێم ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمدا هاتووه، "له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوا له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، گه‌شته‌كانیان بۆ وڵاتی چین دوا بخه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، تا ئێستا زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ وڵاتی چین راگرتووه.
H.B