چەند ھاووڵاتییەك بەھۆی بەفربارین لە زینی وەرتێ گیر دەخۆن
بەفربارین ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆی ھاووڵاتیان دروست دەكات
K24 - رانیە
بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24ی لە دەڤەری راپەڕین، شەوی رابردوو بەھۆی بەفربارینەوە ژماریەك ھاووڵاتی لە رێگای زینی وەرتێ گیریان خواردوە و لەلایەن تێمەكانی بەگری شارستانی رزگار كران.
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو بەهۆی بەفربارینی زۆر لە زینی وەرتێ و گیرانی رێگاکە، چەندین هاووڵاتی لە بەفردا گیریان خواردبوو، تیمەکانی بەرگری شارستانی راپەڕین دوای بەهاناوە چوونیان توانیان بە سەلامەتی دەربازیان بکەن".
رێگای زینی وەرتێ دەڤەری راپەڕین بە قەزاكانی رواندز و چۆمان و سۆران دەبەستێتەوە. بەھۆی بوونی پەكەكە لەبناری قەندیل و بۆردومانەكانی توركیا، چەند ساڵێكە رێگای زینی وەرتێ بووەتە رێگای سەرەكی بۆ ھاتووچۆی ھاووڵاتیان لەنێوان دەڤەری سۆران و راپەڕین.
ھ.م