نێچیرڤان بارزانی: شەھیدانی 1ی شوبات هه‌میشه له ویژدانی گه‌لی کوردستاندا زیندوو ده‌مێننه‌وه
ئەمڕۆ 16 ساڵ بەسەر كارەساتی 1ی شوبات تێدەپەڕێت
K24 - هه‌ولێر
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، یادی شه‌هیدانی 1ی شوبات ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، "به رێز و شكۆوه یادی شه‌هیدانی 1ی شوبات ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وان بۆ هه‌میشه له ویژدانی گه‌لی كوردستان زیندوو ده‌مێننه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "به ڕێز و شکۆوه یادی شه‌هیدانى نه‌مرى 1ی شوباتی 2004 ده‌كه‌ينه‌وه كه له باره‌گاکانی پارتی و یه‌کێتی له هه‌ولێر بوونه قوربانیی تیرۆر. ئه‌وان بۆ هه‌میشه له ویژدانی گه‌لی کوردستاندا، زیندوو ده‌مێننه‌وه. سڵاو بۆ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزيان، دروود بۆ گیانی پاکیان، یادیان به خێر".
لە 1ی شوباتی ساڵی 2004 ھەر دوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی سێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر كرانە ئامانج، ئەوكاتە كە خەڵك بۆ جەژنە پیرۆزەی جەژنی قوربان سەردانی یەكتریان دەكرد، لە رێگەی كارێكی تیرۆرستی لە ھەردوو بارەگا زیاتر لە 100 سەركردە و كادیر و ھاووڵاتی شەھید كران.