سه‌رۆكی حكومه‌ت تاجه گوڵینه له‌سه‌ر مۆنیومێنتی شه‌هیدانی 1ی شوبات داده‌نێت
لە 1ی شوباتی ساڵی 2004 ھەر دوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی سێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر كرانە ئامانج
K24 - هه‌ولێر:
به به‌شداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ریوڕه‌سمی 16همین ساڵیادی شه‌هیدانی 1ی شوبات له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مۆنیومێنتی شه‌هیدان دانا.
لە 1ی شوباتی ساڵی 2004 ھەر دوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی سێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر كرانە ئامانج، ئەوكاتە كە خەڵك بۆ جەژنە پیرۆزەی جەژنی قوربان سەردانی یەكتریان دەكرد، لە رێگەی كارێكی تیرۆرستی لە ھەردوو بارەگا زیاتر لە 100 سەركردە و كادیر و ھاووڵاتی شەھید كران.
.jpg)
.png)
.jpg)
.png)