سێ گەشتیاری چینی لە فڕۆكەخانەی ھەولێر گەڕێندرانەوە
ھەر كەسێك ھەڵگری پاسپۆرتی چین بێت دەگەڕێندرێتەوە
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ سێ گەشتیاری چینی لە كاتی گەیشتنیان بۆ ھەولێر گەڕێندراونەتەوە وڵاتی خۆیان.
رزگار ئەفەندی، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێ گەشتیاری چینی، كە ھەڵگری پاسپۆرتی ئەو وڵاتە بوون لە فڕۆكەخانە گەڕێندرانەوە وڵاتی خۆیان".
ئاماژەی بەوەشكرد: "پێشتر تەنھا پشكنین بۆ گەشتیاران دەكرا، بەڵام لەمڕۆوە ھەر كەسێك لە چینەوە بۆ ھەرێمی كوردستان گەشت بكات و ھەڵگری پاسپۆرتی ئەو وڵاتە بێت دەگەڕێندرێتەوە، ئەوانەشی ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بن پشكنینی وردیان بۆ دەكرێت".
گوتیشی: "ھەموو رێوشوێنێك گیراوەتە بەر بۆ رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاندبوو "لهپێناو پاراستنی هاووڵاتیانی ههرێمی كوردستان و بۆ رێگهگرتن له بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوا له هاووڵاتیانی ههرێمی كوردستان دهكهین، گهشتهكانیان بۆ وڵاتی چین دوا بخهن، تا ئهو كاتهی ئاگادار دهكرێنهوه".
ھ.م