لە دوکان بەفر ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆی چەند رێگایەك دروست دەكات

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - دوكان

بەھۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی لە شەوی رابردووەوە ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە لە چەند رێگایەكی سنووری قەزای دوكان ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆی ھاووڵاتیان دروست بووە.

قایمقامییەتی قەزای دوکان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە رێگای دابان و گوندەکانی دۆڵی جافایەتی لە ناحییەی سورداش بەفر ئاستەنگی بۆ ھاتووچۆ دروستكردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، تیمەکانی شارەوانی سورداش و سەرگەڵوو و تیمی کۆمپانیای شکار لە هەوڵی پاککردنەوەی رێگاکانی سنورەکەدان.

ھاوكات لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی سورداش داوا لە هاووڵاتیان و شۆفێران کراوە روو لەم رێگایانە نەکەن تا تووشی رووداوی نەخوازراو نەبن.

ھ.م