كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ په‌یامێك ئاراسته‌ی عێراقییه‌كان ده‌كات
"له خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام بن"
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی، كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقیه‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق راسپێردرا، په‌یامێك ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر قوربانیدان و كۆششی گه‌ل نه‌بووایه، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له وڵات رووینه‌ده‌دا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق قسه بكه‌م، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق منی بۆ پرۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارد، ئێستا ده‌مه‌وێت به‌ر له هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ ئێوه قسه بكه‌م، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر قوربانیدان و كۆششی ئێوه نه‌بوایه، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له وڵات رووی نه‌ده‌دا".
ده‌شڵێت: "ده‌زانم زۆر چاوه‌ڕێتان كردووه، به‌ڵام من باوه‌ڕم به ئێوه‌یه و داواتان لێ ده‌كه‌م له خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام بن، چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه له‌گه‌ڵم نه‌بن من به ته‌نیا ناتوانم هیچ كارێك بكه‌م، ئێوه جێگای شانازی منن".
له به‌رده‌وامی په‌یامه‌كه‌یدا، محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی رووی ده‌می له خۆپیشانده‌ران ده‌كات و ده‌ڵێت: "خۆپیشاندان بكه‌ن، ناڕه‌زایی ده‌رببڕن، ئه‌وه وڵاتی خۆتانه و مافی خۆتانه، پێویستی بتانپارێزین، چه‌كی ده‌وڵه‌ت ته‌نها به‌رووی ئه‌وانه‌دا به‌رز بكرێته‌وه كه چه‌ك له دژی ئێوه هه‌ڵده‌گرن".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: "پێداگری له‌سه‌ر لێپێچینه‌وه له بكوژان بكه‌ن، كه‌سوكاری شه‌هیدان قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ینه‌وه و بریندارانیش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، واده‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دیاری ده‌كه‌ین، شكۆ بۆ سوپا ده‌گه‌ڕێنینه‌وه".
H.B