كیكی: بارسێلۆنا بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ ركابه‌ری سه‌ره‌كییه
بارسێلۆنا: دووركه‌وتنه‌مان له پێشه‌نگی لالیگا هیچ دڵته‌نگی نه‌كردووم
كیكی سێتیێن راهێنه‌ری بارسێلۆنا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه لیڤانتی له‌و یانانه‌یه ده‌توانێت زیانت پێبگه‌یه‌نێت، گوتیشی: له نێوان 8 بۆ 10 یانه كه ركابه‌ری له‌سه‌ر چامپیۆنزلیگ ده‌كه‌ن، بارسێلۆنا ركابه‌رێكی سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 1 شووباتی 2020، له پرێس كۆنفرانسێكدا كیكی سێتیێن راهێنه‌ری بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد دووركه‌وتنه‌وه‌مان له پێشه‌نگی لالیگا دڵته‌نگی نه‌كردووم، به‌ڵكو دڵخۆشم به‌و ركابه‌رییه‌ی له نێوان تیپه‌كان دروست بووه.
كیكی گوتیشی: ده‌مانه‌وێت ئه‌نجامه‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆمان باشتر بكه‌ین، ده‌مانه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆشمان به‌هه‌مان ئاستی نێو یاریگه‌ی كامپ نوو ده‌ربكه‌وین، نابێت هیچ جیاوازییه‌ك بمێنێت له نێوان ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆمان، ئه‌گه‌ر پێویستیمان به هه‌ر یاریزانێك هه‌بوو، ئێمه ئه‌كادیمیای لاماسیامان هه‌یه و ده‌توانین به‌كاریان بێنین.
كیكی ده‌شڵێت: ئارتورۆ ڤیدال هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه، به‌دڵنیاییه به بوونی ڤیدال ده‌توانین باڵاده‌ستی خۆمان به‌سه‌ر ناوه‌راستی یاریگه بسه‌پێنین، ده‌مانه‌وێت پاسه‌كانیشمان تا بكرێت بۆ پێشه‌وه بێت، هه‌ر پاسێكیش كه پێویست نه‌بێت نامانه‌وێت.
كیكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بانگهێشتی عوسمان دێمبلی ناكات، گوتیشی: نامه‌وێت په‌له له گه‌ڕانه‌وه‌ی دێمبلی بكه‌ین، گه‌ڕانه‌وه‌ی دێمبلی به جه‌سته‌یه‌كی باش لای ئێمه باشترین گرێبه‌سته، چونكه ئه‌و یاریزانه ده‌بێته پاڵپشتییه‌كی باش بۆ ئێمه.
كیكی گوتیشی: سارابیا چوار ساڵه یاریده‌ده‌رمه و زۆر له من زیره‌كتر و به تواناتره و خۆشحاڵم كه له‌گه‌ڵم كار ده‌كات، ئه‌م وه‌رزه ده‌رفه‌تێكی باشمان بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ له‌به‌رده‌مه.
له گه‌ڕی 22ـه‌می لالیگا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، بارسێلۆنا له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی لیڤانتی ده‌كات، بارسێلۆنا به 43 خاڵ له ریزبه‌ندی دووه‌می لالیگا دێت" له به‌رامبه‌ردا لیڤانتی به 26 خاڵ له پله‌ی سێزده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.