ئه‌م هه‌فته‌یه یاسای چاكسازی واژۆ ده‌كرێت
بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژماره‌یه‌ك لیژنە پێكده‌هێندرێت
K24- هه‌ولێر:
بڕیارە ئەم هەفتەیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان یاسای چاکسازی ئیمزا بکات و گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاساكه ئاشكرا ده‌كات.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، هۆكاری ئه‌وه‌ی تا ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێم یاسای چاكسازی ئیمزا نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ماوه‌یه‌ك بوو سه‌رۆكی هه‌رێم به‌هۆی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی داڤۆس له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو.
گوتیشی: له واده‌ی دیاریكراودا یاساكه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و دواتر رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی یاساكه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
هاوكات جووتیار عادل، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازی، لە ماوەی 90 رۆژدا یاساكه دەچێته بواری جێبەجێکردنەوە.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م پرسه، لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئەندامی لیژنەی دارایی جه‌ختی كرده‌وه، بۆ جێبەجێکردنی یاساکە چەند لیژنەو پەیرەوێك لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێکدەهێنرێن.
یاسای چاکسازی یەکێکە لە هێڵەگشتیەکانی كارنامه‌ی کابینەی نۆییەم، جێبەجێکردنی ئەم یاسایە کاریگەری ئەرێنی لەسەر داهات و رێکخستنی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و خانەنشینی پلەباڵا و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە دەبێت، لە رووی سیاسیشەوە دەبێتە هۆی سەقامگیری هەرێمی کوردستان، بە تایبەت لە نێو لایەنە پێکهێنەره‌كانی کابینەی نۆیەم.
H.B