سه‌ڵاح جگه له مێسی و لیڤاندۆڤسكی پێش هه‌مووان كه‌وتۆته‌وه
ئه‌م وه‌رزه جگه له‌م دوو یاریزانه هیچ ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه نه‌یتوانیوه ئه‌م ئاماره تۆمار بكات
لیڤه‌رپوول له یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی له پرێمه‌رلیگ به 4 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر شكستی به ساوسامتن هێنا، له‌و یارییه‌دا محه‌مه‌د سه‌ڵاح دوو گۆڵی كرد و ریكۆرێكی دیكه‌ی له نێو یاریگه‌ی ئانفیڵد تۆمار كرد.
له گه‌ڕی 25ـه‌می پرێمه‌رلیگ، له یاریگه‌ی ئانفیڵد لیڤه‌رپوول میوانداریی ساوسامپتنی كرد، له خوله‌كی 72 سه‌ڵاح تۆپێكی جادوویی له هێنده‌رسۆن وه‌رگرت و گۆڵی یه‌كه‌می خۆی له یارییه‌كه كرد، دواتر له خوله‌كی 90 فێرمینیۆ كارئاسانی بۆ ئه‌ستێره میسرییه‌كه كرد و به‌مه‌ش سه‌ڵاح له یارییه‌كه دووه‌مین گۆڵی خۆی كرد.
به گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی OPTA كه تایبه‌ته به ئامار و ژماره‌كان، كه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كراوه سه‌ڵاح له‌وه‌ته‌ی له یانه‌ی رۆماوه په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپوول كردووه 43 گۆڵی له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئانفیڵد كردووه و ئه‌مه‌ش به هیچ یاریزانێكی دیكه‌ی پێشووی لیڤه‌رپوول نه‌كراوه.
له هه‌مان ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه سه‌ڵاح له 2017ـه‌وه كه روویكردۆته لیڤه‌رپوول، مێسی كاپتنی بارسێلۆنا 51 گۆڵی له یاریگه‌ی كامپ نوو كردووه و له پله‌ی دووه‌میش لیڤاندۆڤسكی 44 گۆڵی له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئالیانز ئارینای تایبه‌ت به باشترین میونشن كردووه، جگه له‌م دوو یاریزانه هیچ یاریزانێكی دیكه له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا نه‌یتوانیوه له‌م ماوه‌یه ئه‌م ژماره‌یه له نێو یاریگه‌ی نێوخۆ تۆمار بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه محه‌مه‌د سه‌ڵاح كۆی گۆڵه‌كانی له پرێمه‌رلیگ گه‌یانده 70 گۆڵ، 68 گۆڵ به درێسی لیڤه‌رپوول و 2 گۆڵ به درێسی چێڵسی، به‌مه‌مش پێش لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی كه‌وته‌وه كه 69 گۆڵی به درێسی لیڤه‌رپوول كرد بوو.
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه له كۆی 33 یاری 18 گۆڵ و 9 ئاسیستی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كردووه.