كەشناسی باری كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە نیمچە ھەور دەبێ. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 9 و سلێمانی و دھۆك 7 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 11 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، نیمچە ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.



