"هێزێكی چه‌كدار رێگری لە گه‌یاندنی غاز بۆ هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه ده‌كه‌ن"
قائیمقامی هه‌ولێر: نابێت به‌رژه‌وه‌ندی ملیۆنان هاووڵاتی كوردستان به قوربانی گیرفانی گرووپێكی مافیایی بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، هێزێكی چه‌كدار له نزیك ناوچه‌ی كۆرمۆری چه‌مچه‌ماڵ، رێگه‌ی له تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی غازی شل گرتووه غاز بگه‌یه‌ننه هه‌ولێر و دهۆك.
لای خۆیه‌وه نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/2/2020 رایگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بڕی ناردنی غاز كه‌میكردووه، كه له سه‌رچاوه‌وه كه‌م بۆ هه‌ولێر هاتووه، هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ كۆتاییهاتنی گرێبه‌ستی كۆمپانیای گۆڵدن جاگوار له 1ی 1ی 2020 له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دانه‌غاز كه كار له كێڵگه‌كه ده‌كات.
روونیشی كرده‌وه، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ماوه‌ی مانگێكی بۆ گرێبه‌ستی كۆمپانیاكه درێژكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاره‌كانی راده‌ستی كۆمپانیای دوای خۆی بكات كه گرێبه‌ستی نوێی كردووه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه كۆمپانیا نوێیه‌كه سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی ته‌واوكرد بۆ ئه‌وه‌ی بڕی پێویستی غاز ره‌وانه‌ی هه‌ولێر بكات و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوو.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، ئاشكراشیكرد، شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی ناسراو، خاوه‌نی كۆمپانیای نوێیه‌كه له رفێندراوه و ئه‌شكه‌نجه‌دراوه و رێگریان لێكراوه غاز ره‌وانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، پارێزگاری هه‌ولێر یادداشتێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ناكرێت به‌رژه‌وه‌ندی ملیۆنان كه‌س به قوربانی گرووپ و ده‌سته‌یه‌كی چه‌كدار بكرێت كه وه‌كو مافیا ره‌فتار ده‌كه‌ن.
ئ. م