مهسرور بارزانی و باڵیۆزی سوید له عێراق جهخت له بههێزكردنی پهیوهندییهكان دهكهنهوه
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق دەکات
K24 - ههولێر:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ یهكشهممه 2/2/2020 پێشوازیی لە لارس رۆناس باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق کرد.
لە دیدارێکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سوید کرا. ھەردوولا پێداگریان لەسەر پێویستیی سەقامگیربوونی عێراق و ناوچەکە کردەوە.
باڵیۆزی سوید ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی بارزگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هاندانی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی سوید لە ئەرکەکەیدا خواست و ستایشی رۆڵ و بەشداریی سوید لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش کرد.

