مامۆستا عه‌لی ئازاد كرا

به‌ هۆی لێچكوونی ناوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بكوژێك ده‌ستگیركرابوو

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌و مامۆستایه‌ی به‌ هۆی لێچكوونی ناوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بكوژێك ده‌ستگیركرابوو، ئازاد كرا.

ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ مامۆستا عەلی عەبدوڵا ئازاد کرا، کە بەهۆی لێکچوونی ناوەکەیەوە دەستگیرکرابوو.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌، سوپاسی مامۆستا شه‌هێن، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كۆی ده‌كات، كه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌، به‌دواداچوونی بۆ كه‌یسه‌كه‌ كردووه‌.

پێشتر ئه‌و مامۆستایه‌، به‌هۆی لێكچوونی ناوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بكوژێك، ده‌ستگیركرابوو، دوای به‌دواداچوون له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئازادكرا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ناوی ئه‌و مامۆستایه‌ هاوشێوه‌ی ناوی بكوژێك بووه‌، كه‌ له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان كه‌سێكی كوشتووه‌ و رای كردووه‌، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌، به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان مامۆستا عه‌لی ئه‌وكات ته‌مه‌نی 6 بۆ 7 ساڵان بووه‌.

ئ. م