سوپای توركیا هێزێكی گه‌وره‌ی ره‌وانه‌ی سووریا كرد
"هێرشی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر رووسیا ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی درووستكرد"
K24- هه‌ولێر:
هێزێكی گه‌وره‌ی سوپای توركیا گه‌یشته ناو خاكی سووریا و روانگه‌ی سووریش بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، "له به‌یانی ئه‌مڕۆوه هاتنی كاروانی سه‌ربازی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی سووریا به‌رده‌وامه و تا ئێستا 3 كاروانی گه‌وره گه‌یشتوون".
روانگه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ته‌نیا ئه‌مڕۆ 195 تانك، زریپۆش و ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی توركیا له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری "كه‌فه‌ر لوسین - لیوای ئه‌سكه‌نده‌رون" گه‌یشتوونه‌ته ناو خاكی سووریا و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئیدلب به‌ڕێكه‌وتوون".
گوتیشی: رێگای حه‌له‌ب - لازقییه كه به "M4" نسراوه، ئێستا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه كراوه‌ته ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روانگه‌ی سووری رایگه‌یاندبوو، كاروانێكی سه‌ربازی توركیا كه له 40 تانك، زریپۆش و كامیۆنی سه‌ربازی پێكهاتبوون، له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری كه‌فه‌ر لوسینی باكووری شاری ئیدلب گه‌یشتووه‌ته ناو خاكی سووریا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا ده‌وروبه‌ری یه‌كێك له كاروانه سه‌ربازییه‌كانی توركیای له كاتی چوونیان به‌ره‌و باشووری حه‌له‌ب بۆردومان كرد، له‌كاتێكدا شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان ئیدلب و حه‌له‌ب له ئارادایه و له ئاسمانیشه‌وه ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی رووسیاوه به‌چڕی بۆردومان ده‌كرێن.
روانگه‌ی سووریا دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌م گۆڕانكاریانه دوای ئه‌و هێرشه هاتوون، كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به زمانێكی زبر كردییه سه‌ر رووسیا و گوتی: "هیچ شتێك به ناوی رێكه‌وتنی سوچی و ئاستانا نه‌ماوه".
H.B