ئێران پێشوازی لە راسپاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق دەكات
"تاران لەگەڵ داوای گەلی عێراق بۆ دەركردنی ھێزەكانی ئەمەریكا"
K24 - ھەولێر
كۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لە راسپاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت دەكات.
عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاندووە، وڵاته‌كه‌ی پێشوازی له راسپاردنی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات.
بە وتەی موسەوی ئێران له چوارچێوه‌ی پشتگیریه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی، سه‌روه‌ری نیشتیمانی، یه‌كپارچه‌یی خاك و به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت له عێراق، پێشوازی له راسپاردنی محه‌مه‌د عه‌للاوی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
ھاوكات موسەوی دووپاتی كردووەتەوە كە تاران له‌گه‌ڵ داواكاریه ره‌واكانی گه‌ل و حكوومه‌تی عێراقە بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه‌یان.
لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، لە ژێر گوشاری خۆپیشاندەران، عادل عەبدولمەهدی دەستیلەکارکێشایەوە، ئێوارەی رۆژی شەممە 1/2/2020، محەمەد تەوفیق عەللاوی، بۆ شوێنگرتنەوەی، لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق راسپێردرا.
ھ.م