چین له 10 رۆژدا نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ته‌واو كرد
به ڤیدیۆ.. 7 هه‌زار و 500 كرێكار كاریان لێكردووه
K24 - هه‌ولێر:
دوای تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنای نوێ له چین و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین بڕیاریاندا له ماوه‌ی 10 رۆژدا، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌زار قه‌ره‌وێڵه‌یی له شاری ووهان بینات بنێن.
ئاژانسی هه‌واڵی چین بڵاویكرده‌وه، نه‌خۆشخانه‌كه به كه‌متر له 10 رۆژ ته‌واو بووه و ئێستاش ئاماده‌یه تووشبووانی تێدا چاره‌سه‌ر بكرێت.
له درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌كه، نزیكه‌ی 7 هه‌زار و 500 كرێكار به شه‌و و رۆژ به‌رده‌وام كاریان كردووه.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، ئه‌گه‌رچی نه‌خۆشخانه‌كه له كه‌لوپه‌ل و كه‌رسته‌ی پێشوه‌خته ئاماده‌كراو بنیاتنراوه، به‌ڵام ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته‌یه له بواری بنیاتنان، به‌تایبه‌تیش له‌م كاته‌ی ئێستا كه نه‌خۆشی كۆرۆنا بڵاوبووه‌ته‌وه و چه‌ند شارێك له‌و وڵاته داخراون.
Superfast hospital in Wuhan is ready! Less than 10 days after construction, Huoshenshan makeshift hospital begins to accept highly contagious pneumonia patients on Monday. Around 7,500 construction workers worked day and night to make this happen. #coronavirus pic.twitter.com/VG4FIWAvVl
— China Daily (@ChinaDaily) February 3, 2020