رەوشی كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیەندرا
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 12 و سلێمانی 9 و دھۆك 11 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 15 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ھەوری تەواو دەبێت لە ھەندێك كاتدا ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە، لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان.



