هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌

ئه‌م پرسانه‌ تاووتوێ ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان‌.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌نگاوه‌كانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌خرێته‌ڕوو.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی ھەرێمی كوردستان، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری كوردستان24 گوتی: "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ھەماھەنگی دامەزراوەكانی حكوومەت لەگەڵ سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكرێت".

گوتیشی: "تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە باسكردن دەبێت لە بارودۆخی ئێستای ناوچەكە بە گشتی و عێراق بەتایبەتی كە ئێستا سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق راسپێرادراوە".

وەزیری ناوخۆ، راشیگەیاند: "بەشێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە ھەنگاوەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە تایبەتی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی، بۆ رێگری كردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا".

ئ. م