ھەولێر و بەغدا بۆ سەرژمێری گشتی لە گفتوگۆدان
دارا رەشید: هەندێک کێشەی تەکنیکی لەسەر ناوچە كوردستانییەكان هەیە
K24 - ھەولێر
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، گفتوگۆ لەنێوان ھەولێر و بەغدا بەردەوامە لەبارەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی.
دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراق بەردەوامە، بەڵام هەندێک کێشەی تەکنیکی لەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان هەیە".
گوتیشی: "ئەگەر سەرژمێری بەمەبەستی پەرەپێدان بێت، ئەوا پشتگیری لێدەکەین".
دارا رەشید، ئاماژەی بەوەشدا: "سەرژمێری بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت".
ھ.م