رێبەر ئەحمەد: بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت پۆلیسی نەوت بۆ پاراستنی كێڵگەی گاز لە گەرمیان راسپێردرا

"سه‌رپێچیكاران رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنەوە"

K24 - ھەولێر

لەسەر بڕیار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پۆلیسی نەوت و گاز راسپێردرا بۆ پاراستنی گێڵگەی گاز لە گەرمیان.

رێبەر ئەحمەد، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كێشه‌ی هاتنی گازی شل بۆ هه‌ولێر و دهۆك ئاشكرای كرد: "لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، پۆلیسی نەوت راسپێردرا ھەم كێڵگەكە بپارێزن ھەمیش كارمەندانی كۆمپانیای گواستنەوەی گاز شل".

وەزیری ناوخۆ راشیگەیاند: "سەرپێچیكاران رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە و دەدرێنە دادگا". 

ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا هێزێكی چه‌كدار له‌ نزیك ناوچه‌ی كۆرمۆری چه‌مچه‌ماڵ، رێگه‌ی له‌ تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گازی شل گرتووه‌ رێگەیان نەداوە وەك پێویست گاز بگه‌یه‌ننه‌ هه‌ولێر و دهۆك.