مۆڵەتی شوفێری تەكسی گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت
"ھەر شوفێرێك دەبێت رێكارە یاساییەكان تەواو بكات"
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر رایدەگەیەنێت، له چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی تەكسیهكان له هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا مۆڵەتی شوفێری تەكسی بگۆڕدرێت.
بەگوێرەی نووسراوێكی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان: "هه‌ر شوفێرێكی تەكسی دوای ئه‌وه‌ی بایۆمه‌تری و رێكاره‌كانی دیكه كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامده‌دات ده‌بێته شوفێری تەكسی رێگه‌پێدراو، و مۆڵه‌تی شوفێریه كۆنه‌كه‌ی بۆ ده‌گۆڕدرێت به مۆڵه‌تێكی نوێ به ده‌سته‌واژه‌ی (اجازه سوق الاجره)".
لە خاڵێكی دیكەی نووسراوەكەدا ھاتووە: "مۆڵه‌تی شوفێری ته‌كسی نوێیه‌كه ده‌درێت به‌شوفێری ته‌كسی به‌بێ وه‌رگرتنی رسومات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی پێشتر هه‌یبووه رسوماتی لێوه‌رگیراوه".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆ دەڵێ: "مه‌رج نییه شوفێری تەكسی رێگه‌پێدراو خاوه‌نی ئۆتۆمبێلە ته‌كسیه‌كه‌ی بێت و ده‌كرێت ئۆتۆمبێلی ته‌كسیه‌كه تۆمار بكرێت له‌سه‌ر ناوی كه‌سێكی دیكە".

