كێشه‌ی غازی شلی ماڵان چاره‌سه‌ر كرا
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید: نرخی غاز به 7 هه‌زار و 500 دینار ده‌گه‌یه‌نرێته هاووڵاتیان
K24 – هه‌ولێر:
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، له باره‌ی كێشه‌ی غازی شلی ماڵان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك بۆ هاووڵاتیان روونكرایه‌وه، وه‌كو ئیداره‌ی شاریش هۆكاره‌كانمان روونكرده‌وه، كه رێگری له كۆمپانیای ئێستا كراوه غازی شلی ماڵان دابه‌ش بكات، ئه‌مڕۆ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا و قۆرخكارییه‌كان هه‌ڵگیران.
قائیمقامی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوێنێ خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت هاته سه‌ر هێل و به توندی رێگری له قۆرخكارییه‌كان كرد و ئه‌مڕۆ بڕی غازی پێویست بۆ هه‌ولێر گه‌یشتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆش به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌سه‌ر هاووڵاتیان له گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتی پارێزگار میكانیزمێك دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌ش بكرێت، نوێنه‌ری چاودێری بازرگانییش له‌گه‌ڵ بریكاره‌كان غاز دابه‌ش ده‌كه‌ن.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمیش هاتنه سه‌ر هێل بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه، پێویستیشه كه‌سانی سه‌رپێچیكار رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
قائیمقامی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه شاری هه‌ولێر له هاوینان پێویستی به 250 تۆن و زستانانیش پێویستی به زیاتر له 400 تۆن غازی شله.
ئ. م