به‌ریتانیا: پابه‌ندین به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان
"له گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، دووپاتی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان كرده‌وه"
K24 - ھەولێر
به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، پابه‌ندن به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌ندرو مۆره‌سن، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌میانه‌ی دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌باره‌ی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و پابه‌ندیش به پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه.
هه‌روه‌ها مۆره‌سن گوتیشی: "له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كم له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌م كرده‌وه".
ئاماژەی بەوەشكرد، له چوارچێوه‌ی هاوكاریكردنی به‌ریتانیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڕی 16 ملیۆن پاوه‌ندی ته‌رخانكردووه، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و هاوكاریانه‌ش تایبه‌ت ده‌بن به ئه‌نجامدانی چاكسازیی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.