بارسێلۆنا به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی توند ده‌بێته‌وه
هانده‌رانی بارسێلۆنا له دژی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره دژی ئیداره‌ی یانه‌كه ده‌وه‌ستنه‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای شكسته‌كه‌ی له گواستنه‌وه‌ی رۆدریگۆ مۆرینۆ ئه‌مجاره‌یان هه‌نگاوه‌كانی به ئاراسته‌ی هێرشبه‌رێكی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا ده‌ستپێكردووه و ناڕه‌زایی زۆریشی لێكه‌وتۆته‌وه.
پێگه‌ی مۆندۆی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له هاوینی داهاتوو فێرناندۆ یۆرێنتی هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌ی یانه‌ی ناپۆلی بگوازێته‌وه كه له 26 ئه‌م مانگه ته‌مه‌نی ئه‌م یاریزانه ده‌بێته 35 ساڵ.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو وه‌ك هێرشبه‌رێكی یه‌ده‌گ یۆرێنتی بگوازێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له سۆشیاڵ میدیا هێرشكرایه سه‌ر ئیداره‌ی بارسێلۆنا به‌توندی دژی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه وه‌ستانه‌وه، به‌وپێیه‌ی ده‌بێته به ته‌مه‌نترین یاریزانی یانه‌كه.
فێرناندۆ یۆرێنتی پێشتر له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو پێگه‌یشتووه. دواتر یاری بۆ یانه‌كانی، یوڤێنتۆس، سێڤییا و سوانزی سیتی و ناپۆلی كردووه، له دوو وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتێنهام به‌شداریی له 24 یاری كردووه، ته‌نیا 4 گۆڵ و 1 ئاسیستی كردووه، دواتر له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه روویكرده ناپۆلی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 24 یاری كردووه و 4 گۆڵی كردووه.
